زۆر جار خەڵكی پرسیار دەكەن دەربارەی چۆنێتی مەسحكردنی دروست و شوێنی مەسحكردنەكەش ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
زۆر جار خەڵكی پرسیار دەكەن دەربارەی چۆنێتی مەسحكردنی دروست و شوێنی مەسحكردنەكەش ؟

چۆنێتی مەسحكردن بەم شێوەیە كە دەست بێنێت بەسەر پەنجەكانی پێیدا تاكو لای قاچی ( لاقی ) ، واتە : ئەوەی كە دەستی بەسەردا دەهێنرێت بەشی سـەرەوەی خوففەكـانە ، و دەستی بەسەر پەنجەكانی پێیدا دەهێنێت تاكو لای قاچی ( لاقی ) ، وە ئەم دەستهێنانەش بەهەردوو دەست دەبێت بەیەكەوە بەسەر هەردوو پێیدا و بەیەكەوە ، واتە : دەستی ڕاست پێی ڕاست مەسح دەكات و دەستی چەپیش پێی چەپ مەسح دەكات لە هەمان كاتدا ، وەكو چۆن هەردوو گوێ دەسڕڕێت ، چونكـە ڕووكەشی سوننەت ئـەوە دەگەیەنێت ، لەبـەر ووتـەی ( المغیرە ) ی كوڕی ( شعبە ) كە بۆمان دەگێڕێتەوە كە : (( فمسح علیهما )) ، واتە : وە پێغەمبەری خوا دەستی بەسەریاندا هێنا ، وە نەیفەرموو : بەپێی ڕاستی دەستی پێكرد ، بەڵكو فەرمووی : دەستی بەسەریاندا هێنا . ئەمە ڕووكەش و ڕواڵەتی سوننەتە ، بەڵێ ئەگەر گریمان كەسێك یەكێك لەدەستەكانی ئیشی پێ ناكات و لەكار كەوتووە ، ئەوا لەكاتی مەسحكردنەكەدا بەپێی ڕاست دەست پێدەكات پاشان پێی چەپ ، وە زۆرێك لەخەڵكی بەهەردوو دەستی پێكەوە پێی ڕاستی مەسح دەكات پاشان بەهەردوو دەستی پێكەوە پێی چەپی مەسح دەكات ، ئەمە هیچ بنەوایەكی نیە وەكو بزانم ، زانایان تەنها ئەوەیان فەرمووە : كە دەستی ڕاست پێی ڕاست مەسح دەكات و دەستی چەپیش پێی چەپ مەسح دەكات .
شێخ محمد بن صالح العثیمین رحمه الله

سەردان: ٢,١٣١ بەش: مەسح کردن لەسەر گۆرەوى و خوف