كوتانى خاڵ لەسەر لەش حەرامە؟ئایا ئەو خاڵانه‌ى كه‌ له‌سه‌ر له‌شمان به‌نه‌زانى كوتراوه‌ سوتاندنى دروسته‌؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
كوتانى خاڵ لەسەر لەش حەرامە؟ئایا ئەو خاڵانه‌ى كه‌ له‌سه‌ر له‌شمان به‌نه‌زانى كوتراوه‌ سوتاندنى دروسته‌؟

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
خاڵ كوتان بۆ پیاوان یان ئافرەتان كارێكى حەرامە و بەدەقى فەرموودە قەدەغە كراوە بەم فەرموودەیە لە (ابن عمر)ە وە خواى لێ ڕازى بێت ئەڵێ پێغەمبەرى خوا () فەرموویەتى: (لعن الله الواصلة والمتوصلة والواشمة والمتوشمة) رواه البخاري ومسلم.
واتە: خواى گەورە نەفرەتى كردووە لە كەسێك قژى دەستكرد بۆ كەسێك دروست بكات وە لەو كەسەش بۆى دروست دەكرێت وە لەو كەسەش خاڵ بۆ كەسی تر دەكوتێ و ئەوەش بۆى دەكوترێ. كەوابوو ئەم كارە یەكێكە لە تاوانە گەورەكان چونكە لەعنەتى تیادایە.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ نه‌زانى بێت ئه‌وه‌ تاوان نیه‌ و لادانى كارێكى چاكه‌ ئه‌گه‌ر بتوانرێت ئه‌گه‌ر نه‌توانرا ئه‌وه‌ واجب نیه‌ ، به‌ڵام به‌ سوتاندنى یان نه‌شته‌رگه‌رى ئه‌گه‌ر زیانى نه‌بێت دروسته‌ إن شاء الله .
وەڵامى بەڕێز مامۆستا خلیل أحمد

سەردان: ٢,٣٧٦ بەش: تاوانه‌كان