ئایا دروستە نوێژی فەرز بكەیت لە دوای ئیمامێكەوە كە نوێژی سوننەت دەكات ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دروستە نوێژی فەرز بكەیت لە دوای ئیمامێكەوە كە نوێژی سوننەت دەكات ؟
پرسیار:

ئایا دروستە نوێژی فەرز بكەیت لە دوای ئیمامێكەوە كە نوێژی سوننەت دەكات ؟ وەكو ئەوانەی كەوا دوا دەكەون لە نوێژی جەماعەت لە عیشا لە ڕەمەزاندا بە تایبەتی كاتێك دێن ئیمام نوێژی تەراویح دەكات ئەمان عیشایان نەكردوە ئایا ئەتوانن نیەتی عیشا بێنن لەكاتێكدا ئیمامیش سوننەت دەكات ؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
بەڵێ دروستە و هیچ موخالەفەیەكی تێدا نیە كەسێك كەوا نوێژی عیشا بكات لە دوای ئیمامەوە كە ئیمام تەراویح دەكات.
ئیمام ئەحمەد ڕەحمەتی خوای لێ بێ فەرموویەتی:دروستە ئەگەر ئەو ئینسانە موسافیر بوو بۆ موسافیر دروستە تەراویح بكات ئەگەر لەسەرەتای نوێژەكەوە لەگەڵ ئیمامدا بوو دوو ڕكات ئەكات سەلام ئەداتەوە بەڵام ئەگەر هاتوو موسافیر لە ڕكاتێكدا بگات بەئیمام كە ئیمام سەلامی دایەوە هەڵدەسێتەوە ڕكاتی دووەم دەكات دوای سەلام ئەداتەوە
[ئەم پرسیار و وەڵامە وەرگیراوە لە كتێبی: فتاوی أركان الإسلام:دانانى شێخ محمد بن صالح العثيمین،وه لە لایەن مامۆستا عبدالكریم پێش نوێژ و وتار خوێنی مزگەوتی ئيمان لە سلێمانی بەدەرس وتراوەتەوە ]

سەردان: ٣,٠٠٩ بەش: نوێژى جەماعەت