بسم الله الرحمن الرحيم
شوكر و ستایش بۆ پەروەردگارى هەموو جیهانیان، و صەڵات و سەلامیش لە سەر پێغەمبەرى خوا ﷺ، و ئال و بەیت و هەموو هاوەڵانى... وە پاشان: براى خوێنەر: ئەمەى كە لە بەر دەستى تۆى بەرێزدایە نووسراوێكى كورتە دەربارەى هۆكارەكانى زیادبوون و كەمبوونى باوەڕ، و بەدوایدا چەند ڕوونكردنەوەیەك بۆ كۆمەڵە هۆكارێك كە دەبنە هۆى بەختەوەرى موسوڵمان لە دونیاو لە دوا ڕۆژیشدا، داواكارین لە خواى پەروەردگار سوودبەخش بێت.
پێشینان و پەرۆشیان لەسەر زیاد بوونى باوەڕ
1 ـ (عمر) رضي الله عنه بەهاوەڵانى دەفەرموو: ((تعالوا نَزْدَدْ إيماناً)) (رواه ابن أبي شيبة في (الإيمان: 118)، واتە: وەرن با باوەڕمان زیاتر بكەین.
2 ـ وە (ابن مسعود) رضي الله عنه دەیفەرموو: ((اجلسوا بنا نزدد إيماناً)) (رواه الإمام أحمد في (الإيمان) واتە:دانیشن لەگەڵ یەكدا باوەڕمان زیاد بكەین، وەهەروەها ابن مسعود رضي الله عنه لەكاتى پاڕانەوەكانیدا دەیفەرموو: ((اللهم زدني إيماناً ويقيناً وفقهاً)) (انظر: الإبانة الكبرى لابن بطة).
واتە: خوایە باوەڕ و دڵنیایى و تێگەیشتنم زیاد بكە.
3 ـ وە (معاذ) رضي الله عنه دەیفەرموو:((اجلسوا بنا نؤمن ساعة))واتە: دانیشن لەگەڵ یەكدا ساتێ باوەڕ بێنین. (انظر (الفتح: كتاب الإيمان، باب: 1)،وقال الألباني في (شرح العقيدة الطحاوية: ص 343): سنده صحيح.
هۆكارەكانى زیاد بوونى باوەڕ
1 ـ فێربونى زانستە شەرعیەكان خواى پەروەردگار فەرموویەتى: [ إِنَّمَا يَخْشَى اللَّهَ مِنْ عِبَادِهِ الْعُلَمَاء ] (الفاطر: 28). واتە: بەڕاستى تەنها زانایان لەخوا دەترسن.
2 ـ خوێندنەوەى قورئانى پیرۆز بەتێفكران و تێڕامان و تێگەیشتنەوە: [ إِنَّ هَذَا الْقُرْآنَ يِهْدِي لِلَّتِي هِيَ أَقْوَمُ ] (الإسراء: 9)، واتە: بەڕاستى ئەم قورئانە پیرۆزە ڕێنیشاندەرە بۆ ڕاسترین كار و كردەوە.
4 ـ بیركردنەوە لە بەسەرهات و ژیانى پێغەمبەر ﷺ.
5 ـ بیركردنەوە لە بەسەرهات و ژیانى پێشینە و پیاو چاكانى ئەم ئوممەتە.
6 ـ باوەڕ بریتیە لەچاكە كاریەكانى ئاینى ئیسلامى پیرۆز.
7 ـ بیركردنەوە لە بەڵگە و نیشانە گەردونیەكان و دروستكراوەكانى خواى پەروەردگار.
8 ـ زیادكردنى پەرستنەكان و كردەوەى چاك وەكو نوێژەكان و زەكات و خێركردن و ڕۆژووگرتن و عومرەكردن و زیكركردن و داواى لێخۆشبوون، و پاڕانەوە و بەجێهێنانى پەیوەندى خزمایەتى و جگە لە مانەش.
9 ـ بایەخدان بە كردەوەكانى دڵ لە ترسان و خۆشەویستى و ئاواتى ڕزگاربوون و دڵ كزى (خشوع) و پشت بەستن بە خوا و جگە لەو كردەوانەش.
10 ـ چاكەكارى لە گەڵ بەندەكانى خواى پەروەردگار.
11 ـ بانگەوازكردن بۆ لاى خواى پەروەردگار بەدانایى و ئامۆژگارى چاك.
12 ـ فەرمانكردن بەچاكە و نەهى كردن لە خراپە بەپێی توانا.
13 ـ دانیشتن لە گەڵ چاكەكاراندا.
14 ـ دووركەوتنەوە لەو شوێنانەى كە ووتەى پڕوپوچ و درۆى تێدا دەكرێت.
15 ـ وازهێنان لە خواردنى زیاد ووتە وخەوتن وتێكەڵ بوونى زیاد لەگەڵ خەڵكدا، جگە لە كاتى پێویست نەبێت.
16 ـ چاو پاراستن لە بینینى نامەحرەم و قەدەغەكراو.
17 ـ خۆپاراستن لەچاو بوون لە دەستى خەڵك.
18 ـ ڕاستگۆیى، چونكە ڕاستگۆیى ڕێنیشاندەرە بۆ چاكە.
19 ـ ڕوانین بۆ ئەو كەسانەى كە لەخۆت بەرزترن لە بوارى ئایندا، وە بۆ ئەوانەى لە خۆت نزمترن لە بوارى دونیادا.
هۆكارەكانى كەم بوونى باوەڕ
1 ـ نەزانین و بێ ئاگایى لە زانستە شەرعیەكان، هەوڵنەدان بۆ فێربوونى.
2 ـ بێ ئاگابوون غەفڵەت. (واتە: لە ئایینى خواى گەورە و قیامەت).
3 ـ بەرهەڵستیكردنى ڕەوایى و لە بیرچونەوەى گەورەیى خوا و فرمانەكانى.
4 ـ كردنى تاوان.
5 ـ حەسادەت.
6 ـ هاوڕێى خراپ.
7 ـ شەیتان.
8 ـ نەفسى بەدكار و فرمانكەر بەخراپە.
9 ـ دونیا و فیتنەكان.
10 ـ بەڕەڵاكردنى چاو لە سەیر كردنى نامەحرەم و قەدەغەكراوەكان.
11 ـ غەیبەت كردن و ووتووێژ و جیدالكردن لە سەر شتى ناڕەوا و پڕوپوچ.
12 ـ گوێگرتن لەو شتانەى هۆى توڕەیى خواى پەروەردگارن، لە گۆرانى و مۆسیقا و ووتەى درۆ و جگە لەوانەش.
13 ـ زۆرى خواردن و خواردنەوە و خەوتن و تێكەڵ بوونى پێویست نەبوو.
وَآخِرُ دَعْوَانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ
مامۆستا عدنان بارام