دەچيتە مزگەوتەوە بۆ نوێژى خەوتنان پاشان بیرت دەكەوێتەوە كە نوێژى‌ (مەغریب)ت نەكردوە : ماڵپەڕی وەڵامەکان
دەچيتە مزگەوتەوە بۆ نوێژى خەوتنان پاشان بیرت دەكەوێتەوە كە نوێژى‌ (مەغریب)ت نەكردوە
پرسیار:

كەسێك دەچێتە مزگەوتەوە بۆ نوێژى خەوتنان پاشان بیرى دەكەوێتەوە كە نوێژى (مەغریب)ى نەكردوە چى بكات؟

بەناوى خواى گەورە و میهرەبان
ئەگەر چوویتە مزگەوت و قامەت كرا بوو بۆ نوێژى خەوتنان پاشان بیرت كەوتەوە كە نوێژى ئێوارەت نەكردوە لەم كاتەدا دەچێتە ناو ڕیزى جەماعەتەوە بە نیەتى نوێژى ئیوارە (المغرب) هەتا ئەو كاتەى كە ئیمام هەستایەوە بۆ ڕكاتى چوارەم ئەو كاتە تۆ دادەنیشیت و چاوەڕوانى دەكەیت تا سەلام دەداتەوە و تۆش لە گەڵ ئەو سەلام دەدەیتەوە، وە بۆتیش هەیە سەلام بدەیتەوە بەبێ ئیمام، پاشان نوێژى خەوتنان لە گەڵ ئیمامدا دادەبەستیت، جیاوازى نیەتى تۆ و ئیمام هیچ زیانێكى بۆ نوێژەكەت نى یە لە ڕای پەسەند كراوى زانایاندا، یان ئەگەر خۆت بە تەنها نوێژى ئیوارەت كردوو پاشان لە گەڵ ئەواندا نوێژى خەوتنان هەرچەند فریا كەوتى ئەوا دروستە.

فتاوى أركان الإسلام للشيخ ابن العثيمين ص: (290- 292).
تێبینى: ئەم پرسیار و وەڵامە لە گۆڤارى ڕێگاى ڕاست لەگۆشەى (وەڵامى شەرعى بۆ پرسیارى خوێنەران بڵاوكراوەتەوە). لە ئامادەكردنى بەڕێز مامۆستا خلیل أحمد

سەردان: ٣,٠١٩ بەش: نوێژ