باوکم بە نەخۆشی وەفاتی کرد و وازی لەنوێژ هێنا لەکۆتاییەکانی ژیانیدا بەهۆی نەخۆشیەوە و ئایا دروستە حەجی بۆ بکەین؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
باوکم بە نەخۆشی وەفاتی کرد و وازی لەنوێژ هێنا لەکۆتاییەکانی ژیانیدا بەهۆی نەخۆشیەوە و ئایا دروستە حەجی بۆ بکەین؟

هەرکات ناوی باوکی مردووت هێنا بڵێی ـ رحمه الله - خوای گەورە ڕەحمی پێ بکات ـ بۆ ئەوەی یادکردنەوەکەی وەک کارێکی چاکەخواز و ئیحسان بێ بەرامبەری بەو دوعایە۰
هەرچەندە من وای دەبینم کە وازهێنەری نوێژ کافرە بەڵام وای دەبینم کە ئەوانەی کە نوێژ واز لێدێنن لە کاتی نەخۆشی کە یان بەنەزانین یاخود تەئویل دەکەن و خۆیان بەخاوەن عوزر دەزانن و وادەزانن کە باش نیە نوێژ بکەن لەکاتی نەخۆشیدا و دەڵێن : (چۆن نوێژ بکەم کە گیانم تێکەڵ بە پیسی بووە؟ کە پێی دەوترێ و فێر دەکرێ بەڵام ناگاتە قەناعەت ئەوا ئەم جۆرە کەسە حوکمی کوفری بەسەردا نادرێ کە ئەمەش بنەمایە لام سەبارەت بەو کەسەی لە نەخۆشی کۆتاییدا وازی لەنوێژ هێناوە)
بۆیە لەسەرتە کە حەج بۆ باوکت بکەی و هیچت لەسەر نیە۰
بەڵام ئەگەر زانیمان وازهێنانەکەی لەنوێژ بە قەسدی بوە و هیچ عوزر و تەئویلێکی نەبووە و بیروو هۆشیشی تەواو بووبێ کە ئەم بابەتەش ئەوەی بەلای منەوە ڕای ڕاجح و پەسەندە کەسێکی کافرە و داوای لێخۆشبوونی بۆ ناکەین و حەجیشی بۆ ناکەین و هێمای ئەوەی کە بزانرێ ئەم کەسە تەئویلێکی بەدەستەویە ئەوەیە کە کاتێ خوا شیفای بدا و چاک بێ نوێژ دەکات۰
(شرح کتاب التوحید للشیخ سلیمان الرحیلی۰ ) الدرس الثالث د (1:34) 15 ذیالقعدة 1437

سەردان: ١,٩٥٥ بەش: حوکمى نوێژنەکەر