لەبەر حەمل بەڕۆژوو نەبووم وە لە بەریتانیا دەژیم دەبێ بە پێى كوردستان‌ كەفارەت بدەم: ماڵپەڕی وەڵامەکان
لەبەر حەمل بەڕۆژوو نەبووم وە لە بەریتانیا دەژیم دەبێ بە پێى كوردستان‌ كەفارەت بدەم
پرسیار:

من لەبەر حەمل بەڕۆژوو نەبووم وە لە بەریتانیا دەژیم دەبێ بە پێى وڵاتەكەى خۆم كە كوردستانە كەفارەت بدەم یان چۆن وە چەندە؟ تكایە زیاتر بۆم ڕوون بكەنەوە هاوكاریتان جێگاى ڕێز و سوپاسە.

بەناوى خواى بەخشندە و میهرەبان
خۆشكى خۆم: لە هیچێك لەو فەرموودانەى كە باس لە فیدیە و كەفارەت دەكەن باس لەوە ناكەن كە دەبێت بە پێی وڵاتى خۆت (واتە: وڵاتى دایك، یان ئەو وڵاتەى كە تێیدا لە دایك بووى)، یان پێی ئەو وڵاتە بێت كە تێیدا دەژیت، بەڵكو بە ڕەهایە هاتووە، و هیچ پەیوەستیەكى پێوە دانەنراوە، و تەنها ووتراوە خواردن بدەن.
بۆیە: ئەگەر خۆت كەفارەت یان فدیەكەت دا، و لە وڵاتى بەریتانیا، ئەوا خواردنى هەژارى موسڵمانان دەدەیت لەوێ.
وە ئەگەر كەسێك لە وەڵاتى خۆت بكەى بە وەكیل كە ئەو كارەت بۆ ئەنجام بدات لەو وڵاتەى كە تێیدا لە دایك بووى، ئەوا بە پێی ئەو وڵاتە دەیدات كە وەكیلەكەتى تێدایە.
بڕى نانى فەقیرەكەش بە (كێلۆیەك و دوو سەد غرام: 200، 1 غم) خەمڵێنراوە.
وە دەبێت ئەوەش بزانى كە بە هیچ شێوەیەك بە پارە نابێت ئەنجام بدرێت، واتە: پارە لە جیاتى خواردنەكە بدرێت.
خواردن دانەكەش بە دوو شێوە دەبێت:
یەكەم: كردن و لێنانى خواردنى ئەوەندە هەژار، بە ژمارەى ڕۆژەكان، پاشان دانى بە هەژار بۆ خواردنى، هەروەكو (ابن مسعود) ئەو كارەى ئەنجام داوە.
دووەم: دانى ئەو خواردنە بە خاوى (واتە: بێ لێ نانى) بە هەژاران... خواى پەروەردگاریش زاناترە.
بۆ زانینى زیاتر سەبارەت بە ئەحكامەكانى ڕۆژووان بە گشتى، كەفارەت و فیدیە دان لە ڕۆژوو، و چۆنێتى ڕۆژووى پێغەمبەر () لە ڕمەزاندا، ئەم كتێبە بخوێنەوە (چۆنێتى ڕۆژووى پێغەمبەر () لە ڕمەزاندا).
وَآخِرُ دَعْوَانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ
لە لایەن مامۆستا (عدنان بارام) ە وە وەڵام دراوەتەوە