ئافرەت چۆن جیاوازی بکات لە نێوان (مەنی) و (مەزی) و (تەڕایی و ئیلتیهابات)؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئافرەت چۆن جیاوازی بکات لە نێوان (مەنی) و (مەزی) و (تەڕایی و ئیلتیهابات)؟
پرسیار:

نازانم چ کاتێک (مەنی) لەئافرەت دەردەچێت کە پێویست دەکات خۆی بشوات ، وە چ کاتێک ئاوێکی عادی و تەڕاییە و تەنها دەس نوێژ پێویست دەکات ، زۆر جار هەوڵم داوە بزانم بەڵام کەسێک نەبووە وەڵامم بداتەوە ، وام لێهاتووە هەموو جۆرە ئاوێکدا بەعادی دەزانم و تەنها لەدوای جیماع کردنەوە خۆم دەشۆم .
بەهیوای ئەوەی جیاوازی نێوان ئەو دوو ئاوەم بۆ ڕوون بکەنەوە .

ئەو ئاوەی کە لەئافرەتەوە دەردەچێت هەندێ جار(مەنی)یە و(مەزی)یە و( تەڕایی و دەرچوونی ئاوێکی کەمە-ئیلتیهابات -)، وە هەریەکەیان لەوی تریان جیاوازه و حوکمی تایبەتی هەیە ، کە لەخوارەوە ڕوونی دەکەینەوە .

یەکەم :
بەنیسبەت(مەنی)یەوە ، سیفاتەکانی بریتین لە :
1. کەم و باریک و زەردە ، ئەم وەسفە لەلایەن پێغەمبەرەوە کراوە ، هەروەک فەرموویەتی : ( إن ماء الرجل غليظ أبيض ، وماء المرأة رقيق أصفر) رواه مسلم (311) .
واتە : ئاوی پیاو : زۆر و قەوی و سپی یە ، وە ئاوی ئافرەت کەم و باریک و زەردە .
بەڵام ئاوی هەندێ لەئافرەتانیش سپی یە .
2. بۆنەکەی نزیکە لەبۆنی هەویر .
3. هەست بەخۆشی کردن لەکاتی دەرچوونیدا ، و دامرکاندنەوەی ئارەزو دوای دەرچوونی و هەست کردن بەبێتاقەتی.

جا مەرج نی یە ئەم سێ سیفاتەی تیادا کۆ بێتەوە ، بەڵکو هەر یەکێک لەم سیفاتانەی تێدا هاتە جێ ئەوا ئەو ئاوە (مەنی)یە . ئەمەش بۆچوونی ئیمامی(النووي)ی لە( المجموع )دا (2/141) .

دووەم :
بەنیسبەت(مەزی)یەوە ، سیفاتەکانی بریتین لە :
ئاوێکی سپی یە ( تەنکە ) و لیقه و لەکاتی ئارەزوودا دەردەچێت یان بەبیر کردنەوە یاخود غەیری بیر کردنەوەش ، و هەست بەخۆشی ناکرێت لەکاتی دەرچوونیدا ، و بێ ئەوەى ئارەزو دوای دەرچوونی دامرکێتەوە و هەست بەبێتاقەتی ناکرێت .

سێ یەم :
بەنیسبەت ( تەڕایی و دەرچوونی ئاوی کەم ) :
ئاوێکی کەمە لەڕەحمەوە دەردەچێت ، و هەندێ ئافرەت هەست بەدەرچوونی ناکات ، و ئافرەتان جیاوازن تیایدا لەڕووی زۆری و کەمی یەوە .

وە حوکمی هەر یەکێک لەم سێ جۆرە ئاوە بەم شێوەیەیە :
یەکەم :
(مەنی) پاکە ، کاتێک بەر جل و هەر شتێکی تر بکەوێت پێویست ناکات بشۆردرێت ، بەڵام پێویستە دوای دەرچوونی کەسەکە خۆی بشوات ، جا جیاوازی لەوەدا نی یە لەخەودا ئەو ئاوە دەرچوبێت یاخود بەخەبەر بووبێت لەکاتی دەرچوونیدا ، وهەروەها بەهۆی جوت بونەوە بێت یاخود خەو بینین یاخود هەر هۆکارێکی تر .

دووەم :
(مەزی) پیسە ، و پێوستە جێگەکەی بشۆردرێت گەر بەر لاشە بکەوێت ، بەڵام گەر بەر جل و بەرگ کەوت تەنها ئاو پرژێن دەکرێت ، جادەرچوونی (مەزی) دەس نوێژ بەتاڵ دەکاتەوە ، بەڵام پێوست بەخۆشوشتن ناکات .

سێ یەم :
(تەڕایی و ئیلتیهابات) پاکە و نە پێویستە بشۆردرێت وە نەپێوست دەکات دوای دەر چوونی خۆی بۆ بشۆردرێت ، بەڵام دەس نوێژ دەشکێنێت ، مەگەر بەردەوام بێت لەگەڵ ئافرەتێکدا ، لەو حاڵەتدا دەس نوێژ دەگرێت بۆ هەموو نوێژێک و پاشان دوای ئەوە گوێ بەوە نادات ئەم جۆرە ئاوە دەرچووە یاخود نا .

الشيخ محمد بن صالح العثيمين رحمه الله

سەردان: ٣٩,٥٧٣ بەش: شتە پیسەکان و پاککردنەوەیان