ئایا حوكمى ماره‌بڕینى ئافره‌تى دوگیان چى یه؟ ئافرەتێک تەڵاق درابێ یان مێردەکەى مردبێ و دوگیان بێ ئایا دروستە کەسێکى تر داخوازى بکات و مارەی ببڕێ؟
ئافره‌تى سك‌پڕ ته‌ڵاق دراوبێت یان مێرده‌كه‌ى مردبێت، عیدده‌كه‌ى به‌وه كۆتاى دێت سكه‌كه‌ى دا‌نێت و منداڵى بێت چونکە خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: [وَأُولَاتُ الْأَحْمَالِ أَجَلُهُنَّ أَنْ يَضَعْنَ حَمْلَهُنَّ] [الطلاق: ٤]. واته: ئه‌وانه‌ى كه‌سكپڕن عیدده‌كه‌یان به‌دانانى حه‌مله‌كه‌یان كۆتایى پێدێت.
پێش دانانى سكه‌كه ماره‌بڕینى دروست نابێت و پوچه‌ڵه.
فَتَاوَى اللِّجْنَة الْدَائِمَة (8/246).