چیرۆكه‌كه‌ی ئیمامى عومه‌ر ڕاسته كه له‌به‌ر تاعون نه‌ڕۆیشتووه بۆ شام؟
الحمد لله رب العالمین والصلاة والسلام علی خاتم الأنبياء والمرسلين، وعلى آله وصحبه أما بعد:
به‌ڵێ له بوخاری وموسلمیدا هاتووه كه عومه‌ر ڕۆیشتووه به‌ره‌و شام له ڕێگادا ئه‌بو عوبه‌یده وهاوه‌ڵانی ده‌گه‌نه خزمه‌تی، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش ساڵی حه‌ڤده بوو بۆ هه‌واڵ زانینی خه‌ڵك له‌وێدا هه‌واڵی پێده‌ده‌ن كه په‌تای تاعون داویه‌تی له شام، كه به‌ناوبانگه به تاعوونی عه‌مه‌واس يان عه‌مواس. بڕوانه (فتح الباري ح (5729)، وشرح ریاض الصاحین لكمال باشا 7/57).
عومه‌ر ووتی: كۆچبه‌ره پێشینه‌كانم بۆ كۆ بكه‌نه‌وه، مه‌به‌ستی ڕاوێژ پێكردن بوو، ئینجا ڕاوێژی به پشتیوانان كرد، پاشان به‌وانه‌ی له فه‌تحی مه‌ككه موسڵمان بوون، پاش ڕاوێژ پێ كردنیان فه‌رموی: ده‌گه‌ڕێمه‌وه، ئه‌بو عوبه‌یده فه‌رموی: ڕا ده‌كه‌یت له قه‌ده‌ری خوا؟! ئه‌ویش فه‌رموی: نه ئه‌بوایه تۆ وات بووتایه! به‌ڵێ له قه‌ده‌ره‌وه بۆ قه‌ده‌ر ڕا ده‌كه‌ین. ئایا وشتره‌كانت له شوێنی پڕ له‌وه‌ڕ ده‌له‌وه‌ڕینیت یان بێ له‌وه‌ڕ؟! له‌میشیان بیله‌وه‌ڕێنی هه‌ر قه‌ده‌ره وله‌ویشیان بیله‌وه‌ڕێنی هه‌ر قه‌ده‌ره ، پاشان عه‌بدولڕه‌حمانی كوڕی عه‌وف هات ووتی من له‌م باره‌وه زانستم پێیه: گوێم له په‌یامبه‌ری خوا بوو صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فه‌رموی: ئه‌گه‌ر بیستتان له شوێنێك تاعونی لێیه ئه‌وا مه‌ڕۆن بۆ ئه‌و شوێنه، ئه‌گه‌ریش لێی بوون ده‌رمه‌چن وه‌كو ڕاكردن لێی. عومه‌ریش حه‌مدی خوای كرد وگه‌ڕایه‌وه.
مامۆستا على خان