دروست نوێژی جەنازە لە ناو گۆڕستاندا ئەنجام بدرێت ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
دروست نوێژی جەنازە لە ناو گۆڕستاندا ئەنجام بدرێت ؟
پرسیار:

دروست نوێژی جەنازە لە ناو گۆڕستاندا ئەنجام بدرێت ؟

بەناوى خواى بەخشندە و میهرەبان

دروست نییە نوێژی جەنازە لە ناو گۆڕستاندا ئەنجام بدرێت، بە بەڵگەی ئەم فەرموودەیە:
عن أنس (رضي الله عنه) قال: ((أنَّ النبي نـهى أنْ يُصلي على الـجنائز بين القبور)) صحيح الـجامع الصغير رقم: (٦٨٣٤)، وانظر: "أحكام الـجنائز" ص: (١٠٨) و "الثمرُ الـمستطاب من فقه السنة والكتاب" للإمام الألبانـي: (١ / ٣٥٧ ـ ٣٨٢).
واتە: پێغەمبەر () قەدەغەی كردووە نوێژی مردوو بكریت لە سەر جەنازە لە نێوان گۆڕستاندا.
وه سوننەت وایە نوێژی جەنازە لە (مُصلَّـی)دا ئەنجام بدرێت، چونكە پێغەمبەری خوا () نوێژی جەنازەی بۆ (النجاشی) لە (مُصلَّـی)دا ئەنجام دا (٩).
وە دروستیشە لە ناو حەرەمی مزگەوتدا نوێژی جەنازە ئەنجام بدرێت، بە بەڵگەی ئەم فەرموودەیە:
عن عائشة (رضي الله عنها) قالت: (( ما صلَّى رسولُ الله () على سُهيل بن بيضاء إلاَّ فـي جَوف الـمسجد)) صحيح مسلم رقم: (٩٧٣)، وە بڕوانە كتێبی: "الوجيز فـي فقه السنة" ص: (١٧٤).
واتە: پێغەمبەری خوا () نوێژی جەنازەی لە سەر (سُهيل بن بيضاء) ئەنجام نەدا ئیللا لە ناو ناخی مزگەوتەكەدا نەبێت.

لە لایەن مامۆستا (محمد عبد الرحمن) ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٢,٣٣٠ بەش: چۆنێتى نوێژى جەنازە