حوکمى ڕۆشتن بۆ ئەو مزگەوتەى کە ئیمامەکە دەنگی خۆشتر بێ و خشوعی زیاتر بێ: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمى ڕۆشتن بۆ ئەو مزگەوتەى کە ئیمامەکە دەنگی خۆشتر بێ و خشوعی زیاتر بێ
پرسیار:

حوکمی چون بۆ مزگەوتێکی تر چیە لەبەر دەنگ خۆشی پێشنوێژەکە کە ببێتە مایەی خشوع و ئامادەبونی دڵ لای نوێژەکەت؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

ئەگەر نیەت و مەبەستی لەچون بۆ مزگەوتێکی دوور دەنگ خۆشی پێشنوێژەکە و زیاتر سودبینین و بونی خشوع بوو لەنوێژەکەی نەک بەتەنها بۆ هەواو و ئارەزووی خۆی بچێت ئەوە دروستە و هیچی تێدا نیە

هیچی تێدا نیە ئەگەر مەبەستەکە خشوع بێت لە نوێژەکە و زیاتر ئارام و ئاسودە بێت تێیدا، چونکە هەموو دەنگێک ئارامکەرەوە نیە، ئەگەر مەبەستی لە چونی بۆ لای دەنگی فڵان کەس تەواویی خشوع بێت لەنوێژەکەی ئەوە ئاساییە، بەڵکو سوپاسیشی دەکرێ لەسەر ئەو کارەی و پاداشت دەدرێتەوە لەسەر نیەتەکەی، مرۆڤیش لەوانەیە لەدوای پێشنوێژێکەوە خشوعی بۆ دروست ببێ و لەدوای یەکێکی ترەوە بۆی درو ست نەبێ ئەمەش بەهۆی جیاوازی نێوان شێوازی خوێندنەوە و نوێژەکەوە، جا ئەگەر نیەت و مەبەستی لەچون بۆ مزگەوتێکی دوور دەنگ خۆشی پێشنوێژەکە و زیاتر سودبینین و بونی خشوع بوو لەنوێژەکەی نەک بەتەنها بۆ هەواو و ئارەزووی خۆی بچێت ئەوە دروستە و هیچی تێدا نیە.
لە فەرمودەی صەحیحیشدا جێگیر بووە لە پێغەمبەرەوە کە فەرمویەتی: [أعظم الناس أجرا في الصلاة: أبعدهم فأبعدهم ممشی] واتە: زۆرترین پاداشتی نوێژ بۆ کەسێکە کە زۆرترین هەنگاوی بڕیبێ بۆ نوێژەکە.
 رواه البخاري (٦٥۱)ومسلم(٦٦۲) .

جا لەبەر ئەم فەرمودەیە ئەگەر مەبەست و نیەتی هەنگاونانی زیاتر بێت ئەوەش هەر نیازێکی چاکە و پاداشت لەسەر دراوە.
مجموع الفتاوی الشیخ عبدالعزیز بن باز رحمه الله "(11/328، 329).

سەردان: ١,٨٤٧ بەش: نوێژى جەماعەت