لابردن و لێ کردنەوەى مووى لاشە لە کاتى بەڕۆژوو بوندا: ماڵپەڕی وەڵامەکان
لابردن و لێ کردنەوەى مووى لاشە لە کاتى بەڕۆژوو بوندا
پرسیار:

جەستەم داپۆشراوە بەموویەکی زۆر ، و دەمەوێ بە لێزەر بەتەواوی خۆمی لێ قوتار کەم ، ئایا دەکرێ ئەو کارە بکەم لەکاتێکدا من بەڕۆژووم ؟ یاخود لێزەر حەرامە بۆ پیاوان لەهەموو حاڵەتێکدا ؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

سەرەتا ئەو مووەی کەشەرع فەرمانی کردووە بەهێشتنەوەی وەک مووی ڕیش و برۆ ، ئەوا هیچی لێ نابڕدرێت ، جا لەحاڵەتی بەڕۆژوو بووندا بێت یاخود هەر حاڵەتێکی تر .
وە ئەوەش کەفەرمان کراوە بە بڕینی ، ئەوا لادەبرێت یاخود بەئەندازەی ئەوەی لەشەرع دا هاتووە ، وەک مووی بن باڵ وبەر ، و سمێڵی پیاو .
وە ئەوەش کەشەرع لێی بێ دەنگ بووە ئەوا ڕێگە پێدارو ومەعفووە ، وەک : مووی لوت و سنگ وپشت و پێ و دەست .
وه لابردنى موو هیچ پەیوەندی بە ڕۆژووەوە نیە و کاریگەرى نیە لەسەرى و ئاساییە .

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە ، وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا ، وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

سەرەتا ئەو مووەی کەشەرع فەرمانی کردووە بەهێشتنەوەی وەک مووی ڕیش و برۆ ، ئەوا هیچی لێ نابڕدرێت ، جا لەحاڵەتی بەڕۆژوو بووندا بێت یاخود هەر حاڵەتێکی تر .

وە ئەوەش کەفەرمان کراوە بە بڕینی ، ئەوا لادەبرێت یاخود بەئەندازەی ئەوەی لەشەرع دا هاتووە ، وەک مووی بن باڵ وبەر ، و سمێڵی پیاو .

وە ئەوەش کەشەرع لێی بێ دەنگ بووە ئەوا ڕێگە پێدارو ومەعفووە ، وەک : مووی لوت و سنگ وپشت و پێ و دەست .

شێخ ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەڵێت:
بڕین و لێ کردنەوەی مووی جەستە دەبێتە چەند بەشێکەوە:
بەشی یەکەم: ئەو مووانەی کە لەشەرع دا فەرمان کراوە بەلابردنیان وەک: مووی بەر وبن باڵ ، و سمێڵ کە فەرمان کراوە بە کورت کردنەوەی  .

بەشی دووەم :  ئەو مووانەی کەلەشەرع دا ڕێگری کراوە لە لابردنیان وەک: مووی ڕیش وبرۆ .

بەشی سێیەم :  ئەو مووانەی کە شەرع لێیان بێ دەنگ بووە وەک: مووی سەر وپێ ودەست وباقی مووەکانی تر ، جا بەنیسبەت ئەو مووانەی کەشەرع لێی بێ دەنگ بووە ، هەندێ لەزانایان پێیان وایە نابێ دەسکاری بکرێن ؛ چونکە بڕینیان دەسکاری کرنی خەلق ودروستکراوی خودایە ، بێگومان دەسکاری کرنی خەلق ودروستکراوی خوداش کار وپیشەی شەیتانە ، لەبەر ئەم ئایەتە: (وَلَآمُرَنَّهُمْ فَلَيُغَيِّرُنَّ خَلْقَ اللَّهِ) ، واته: ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئه‌بێ فه‌رمانیشیان پێ بكه‌م ئه‌بێ دینه‌كه‌ى تۆ بگۆڕن، یان دروستكراوی تۆ بگۆڕن .

وە لەبەرانبەردا هەندێکی تری زانایان دەڵێن:
بڕینی کارێکی موباحە واتە: دروستە وهیچی تێدا نی یە ؛ چونکە شەرع لێی بێ دەنگ بووە ، ولەبەر ئەوەی شەرع فەرمانی کردووە بەلێکردنەوەی هەندێ موو وڕێگری کردووە لە لێکردنەوەی هەندێ موووی تر وبێ دەنگ بووە لەهەندێکی تر ، کەواتە ئەو موانەی کە نەفەرمانی پێ کردووە ونەڕێگری لێ کردووە دروستە وئاساییە لاببرێن.
ئا ئەم بۆچوونەیان لەڕووی بەڵگە و دەلیلەوە نزیکترە ، کەواتە: لابردنی جگە لەو موانەی کەشەرع ڕێگری لێ کردووە دروستە. "مجموع فتاوى ورسائل العثيمين" (11/ 205-206) .

وەلحاسڵ : بابەتەکە ڕێگە پێدانی شەرعە بۆ لابردنی ، واتە: گەر مووەکە دروست بێ لا ببرێت ئەوا ئاساییە بەهەر ڕێگایەک لاببرێت بەمەرجێ زیانی تەندروستی نەبێت ، جا ئیتر بەلێزەر لادەبرێت یاخود هەر ئامێر وڕێگایەکی تر ئەوا دروستە و کێشەی نی یە .
وە ئەسڵ وایە دروستە بەلێزەر لاببرێت ، بەڵام هەندێ لەدکتۆرەکان کە جێی سیقە و متمانەن دەڵێن: لاشە زیانی پێ دەگات بەو هۆیەوە ، کەواتە دروست نی یە شتێک بەکار بهێندرێت کە زانرا زیان بەخش بێت .

پاشان ، سەر لەبەری ئەم بابەتە پەیوەندی بەڕۆژووەوە نی یە ، و ڕۆژوو هیچ زیانکێ پێ ناگات بەلابردنی موو .

بەڵام ئەو کەسەی کە بەشێک لەو مووانە لادەبات کەشەرع ڕێگای پێ نەداوە وەک: مووی ڕیش وبرۆ ، ئەوا لەڕەمەزاندا زیاتر تاوانە ، چونکە ئەو لە شتی حەڵاڵ خۆی گرتۆتەوە چۆن دەبێت کاری حەرام ئەنجام بدات ؟! .