مانای محمد رسول الله صلى الله علیه وسلم: ماڵپەڕی وەڵامەکان
مانای محمد رسول الله صلى الله علیه وسلم
پرسیار:

ئایا مانای محمد رسول الله چیە ؟ وە مەرجەکانى چین و مافەکانى پێغەمبەرى خوا بەسەر باوەڕدارانەوە چیە؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە ، وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا ، وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

مانای (محمد رسول الله ) بریتیە لەوەی کە دانبنێیت لە کردار و ناختدا بەوەی کە (محمد) بەندەی خودایە و نێردراوی ئەوە بۆ خەڵکی بەتێکڕا ، وە کردەوەش بکەى بە مەرج و داخوازیەکانی ئەمە .
داخوازیەکانى بریتیە لە : گوێڕایەڵی کردنى لە فەرمانەکانیدا ، وە بەڕاست خستنەوەى هەواڵەکانى ، و دوور بکەویتەوە لەهەر شتێک ڕێگری لێکردووە ، وە خودا نەپەرستیت تەنها لە ڕێگای ئەوەوە نەبێت ، واتە خواپەرستیەکەت بە گوێرەى سوننەتى پێغەمبەر بێ .. 

وە مەرجەکانی شایەتی دانی ( محمد رسول الله ) ، بریتیە لە : 
۱- داننان بە پەیامەکەیدا ، وە باوەڕپێبوونی لەناخەوە . 
۲- وتنی ئەم وشەیە ، و دانپێدانانی بەئاشکرا بەزمان.
۳- شوێنکەوتنی بۆی ، بەوەی کردار بکات بە ئەو حەقەی کە هێناویەتی ، وە وازبهێنێت لە ئەو کردارە ناحەقانەی کە ڕێگری لێ کردووە .
٤- بەڕاست دانانی لە هەموو ئەو هەواڵانە غەیب و پەنهانیەی داویەتی سەبارەت بە ڕابردوو و داهاتووش . 
٥-  خۆشویستنی زیاتر لە خۆشویستنی نەفس و ماڵ و منداڵ و هەمووخەڵکی . 
٦- پێشخستنی وتەی ئەو بەسەر هەموو کەسێکدا ، وە کردەوە کردن بە سوننەتەکانی .

 مافەکانى پێغەمبەری خوا  لەسەر باوەڕداران

یەکێک لە نیعمەت و منەتەکانی خوای پەروەدگار بەسەر ئیماندارانەوە بریتیە لەوەی کە پێغەمبەری بۆ ناردوون وەکو خوای پەروەردگار لە قورئان پیرۆزەکەیدا دەفەمووێت : لَقَدْ مَنَّ اللَّهُ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ إِذْ بَعَثَ فِيهِمْ رَسُولًا مِنْ أَنْفُسِهِمْ ) [ آل عمران: 164] واتا : بەراستی خوای پەروەدگار منەتی کرد بەسەر باوەڕداران دا کە پێغەمبەرێکی لێ هەڵبژاردن لە خودی خۆیان.

وە ئەم پێغەمبەرە بەڕێزە فەزڵ و چاکەی زۆرە بەسەر ئیماندارانەوە بۆیە لە هەمان کاتیشدا مافی زۆری لەسەر موسڵمانانە ، لێرەدا هەوڵ دەدەین بە کورتى هەندێک لە مافەکانی ڕوون بکەینەوە :
مافی یەکەم : ناسينی پێغەمبەری خوا :
مافی دووەم : باوەڕ بوون بە پێغەمبەری خوا 
مافی سێیەم : بەڕاست دانانی لەو هەواڵانەی کە دەیدات :
مافی چوارەم : گوێڕایەڵی کردن و شوێن کەوتنی لەو فەرمانانەیدا کە دەیدات :
مافی پێنجەم : دورکەوتنەوە لەو شتانەی کە پێغەمبەری خوا ڕێگری لێ دەکات:
مافی شەشەم : گەڕانەوە بۆ حوکمی ئەو و ڕازی بوون پێی :
مافی حەوتەم : خوای پەروەردگار نەپەرستین تەنها لە ڕێگای پێغەمبەرەوە نەبێت:
مافی هەشتەم : بەگەورە دانانی و ڕێز لێ گرتنی :
مافی نۆیەم : خۆشویستنی پێغەمبەری خوا :
مافی دەیەم : صەڵاوات دان لەسەر پێغەمبەری خوا :
مافی یانزەیەم : دانانی لەو پلەیەدا کەشایستەی خۆیەتی بە بێ زیادە ڕەوی و کورت ڕەوی:
مافی دوانزەیەم : ئامۆژگاری بۆ پێغەمبەری خوا  کە بریتیە لە :گوێڕایەڵی و سەرخستنى ...

سەردان: ٦,٦٤٦ بەش: پێغەمبەری خودا