سەعاتی یەکەمی ڕۆژی هەینی: ماڵپەڕی وەڵامەکان
سەعاتی یەکەمی ڕۆژی هەینی
پرسیار: سەعاتى یەكەمى رۆژى هەینى كەى دەست پێ دەكات؟

ئەو سەعاتانەى كە پێغەمبەرى خوا باسی كردوون بریتین لە پێنج وەكو فەرموویەتى: (( من اغتسل يوم الجمعة غسل الجنابة، ثم راح في الساعة الأولى فكأنما قرّب بدنة، ومن راح في الساعة الثانية فكأنما قرّب بقرة، ومن راح في الساعة الثالثة فكأنما قرّب كبشاً، ومن راح في الساعة الرابعة فكأنما قرَّب دجاجة، ومن راح في الساعة الخامسة فكأنما قرَّب بيضة)) (١). واتە: ئەوەى لە رۆژى هەینیدا غوسڵى لەشگرانى بكات و پاشان لە سەعاتى یەكەمدا بڕوات بۆ مزگەوت ئەوا وەكو ئەوە وایە وشترێكى كردبێتە قوربانى، وە ئەوەى لە سەعاتى دووەمدا بڕوات ئەوا وەكو ئەوە وایە مانگایەكى كردبێتە قوربانى، وە ئەوەى لە سەعاتى سێ یەمدا بڕوات وەكو ئەوە وایە بەرانێكى كردبێتە قوربانى، وە ئەوەى لە سەعاتى چوارەمدا بڕوات ئەوا وەكو ئەوە وایە مریشكێكى كردبێتە قوربانى، وە ئەوەى لە سەعاتى پێنجەمدا بڕوات ئەوا وەكو ئەوە وایە هێلكەیەكى كردبێتە قوربانى.

جا كاتەكانى لە نێوان دەركەوتنى خۆرەوە هەتا هاتنى ئیمام بۆ سەر مینبەر كرد بە پێنج بەشەوە، وە دەكرێت هەر بەشێك بە ئەندازەى ئەم سەعاتە بێت یان كەمتر یان زیاتر چونكە كات دەگۆڕێت، جا سەعاتەكان پێنجن لەنێوان دەركەوتنى خۆر و هاتنى ئیمام بۆ سەر مینبەر و لە دەركەوتنى خۆرەوە دەست پێ دەكات وە وتراویشە لەدەركەوتنى فەجرەوە دەست پێ دەكات بەڵام ئەوەى یەكەمیان تەواوە، چونكە پێش دەركەوتنى خۆر كاتى نوێژى بەیانیە.

 سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –


) أخرجه البخاري: كتاب الجمعة/ باب فضل الجمعة (881)، ومسلم : كتاب الجمعة/ باب الطيب والسواك يوم الجمعة (850).

سەردان: ٢,١١٤ بەش: نوێژى هەینى