نوێژی چێشتەنگاو (صلاة الضحى) چۆن ئەنجام دەدرێ و کاتەکەى کەیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
 نوێژی چێشتەنگاو (صلاة الضحى) چۆن ئەنجام دەدرێ و کاتەکەى کەیە؟

بسم الله الرحمن الرحیم

سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى

1- كاتەکەی لەدوای خۆرهەڵاتن بەئەندازەی رمحێک دەست پێ دەکات (واتە چارەگێك دوای دەرکەوتنی خۆر) هەتا پێش گەییشتنی خۆر بەناوەڕاستی ئاسمانەوە (واتە ١٠ دەقە یان ١٥ دەقە پێش بانگی نیوەرۆ).
٢- باشترین کاتی ئەوکاتەیە کە خۆر زۆر گەرم دەبێت (کە دەکاتە ٢ سعات پێش بانگی نیوەرۆ) والله أعلم .
٣ -ژمارەی رکەعەتەکانی له ٢ رکاعەت هەتا ٨ رکاعەت دەکرێت .
٤- فەزڵەکەی وەکو ئەوە وایە سەدەقەت بەرامبەر هەرئەندامێك لە ئەندامەکانی لاشەت کردبێت.
وە بە نوێژی تەوبەکاران ناسراوە.

هەڵگورد مصطفى گەڵاڵەیی

سەردان: ٣٧,٧٣٩ بەش: نوێژە سوننەتەکان