بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى
١- كاتەكەی لەدوای نوێژی عيشا دەست پێدەكات هەتا پێش بانگی بەيانی ؛ واتە هەركاتێك لەم كاتانەدا بکرێت دروستە ؛ بەڵام کۆتایی شەو لەهەمووی باشترە و خێر ترە .
٢- ژمارهی ركهعهتهكانی پێك هاتووە لە يازدە ركهعهت ؛ دوو ركهعهت دوو ركهعهت دەكرێت ئينجا لەكۆتايی يەك ركهعهت دەكرێت ؛ وە هەندێک لەزانایان فەرمویانە ئەگەر لە یازدە رکەعەت زیاتریش بکرێت دروستە و ئاساییە .
٣- مەرج نيە ئیلا بخەویت ئينجا هەڵبستیت شةونوێژ بكەی ؛ دروستە يەكسەر لەدوای نوێژی عيشا راستەوخۆ شەو نوێژەکەت بكەیت و ئاساییە ؛ بەڵام چەند درەنگتربێت خيرترە و باشترە .
٤- وە نيەت هێنانيش بەدڵەو بەزمان نيە ؛ بەدڵ نيەتت هەبێت كە ئەم شەونوێژە تەنها لە پێناو خوای گەورە ئەنجام دەدەیت .
٥- وە سەبارەت بەفەزڵەکەی پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمویەتی : ( أَفْضَلُ الصَّلَاةِ بَعْدَ الْفَرِيضَةِ صَلَاةُ اللَّيْلِ) رواه مسلم .
واته : گهورهترین و چاکترین نوێژ لهدوای نوێژه فهڕزهكان شهونوێژه .
هەڵگورد مصطفى گەڵاڵەیی