ئایا دروستە پێش جەژن جەژنە پیرۆزە لەیەکتر بکەین؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دروستە پێش جەژن جەژنە پیرۆزە لەیەکتر بکەین؟

پرسیاركرا له‌زانای پایه‌به‌رز (صالح الفوزان) خودای گه‌وره‌ بیپارێزێت ، ده‌قی پرسیاره‌كه‌ :
له‌م دواییانه‌دا ئه‌وه‌ بڵاوبۆته‌وه‌ له‌نێوان خه‌ڵكیدا كه‌ به‌مۆبایل و له‌ڕێگه‌ی نامه‌وه‌ پیرۆزبایی جه‌ژن له‌یه‌كتركردن پێش هاتنی جه‌ژن به‌ڕۆژێك یان دوو ڕۆژ به‌حه‌رام و بیدعه‌ ده‌زانن ،بۆیه‌ ڕای به‌ڕێزتان له‌وباره‌یه‌وه‌ چی یه‌ ؟
وه‌ڵامی شێخ صالح الفوزان (خوا بیپارێزێت) :
هیچ زانیاریم نیه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌و وته‌یه‌و وه‌ واش نازانم هیچ ئه‌سڵێكی هه‌بێت ، به‌ڵام زانایان به‌دروستیان زانیوه‌ كه‌ جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌ له‌ڕۆژی جه‌ژن و ڕۆژانی دواتر بكرێت ، به‌ڵام پێش جه‌ژن هیچ نازانم به‌وه‌ی پێشیانی ئه‌م ئوممه‌ته‌ پیرۆزبایی جه‌ژنیان كردبێت ، وه‌ چۆن ده‌كرێت پیرۆزبایی له‌شتێك بكرێت كه‌ جارێ ڕووی نه‌داوه‌ ، بۆیه‌ پیرۆزبایی له‌ڕۆژی جه‌ژن و ڕۆژانی دواتر ده‌كرێت ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی له‌سه‌ر نیه‌ .
به‌ڵام ئیمامی ئه‌حمه‌د (به‌ڕه‌حمه‌ت بێت) ده‌فه‌رموێت : من ده‌ستپێشخه‌ری ناكه‌م له‌جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌ به‌ڵام وه‌ڵامی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ده‌مه‌وه‌ كه‌ جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌م لێده‌كه‌ن .

 

 

سەردان: ١١,٩٨٤ بەش: نوێژى جەژن