چۆن شەو نوێژ کردنمان لا ئاسان بێت و بتوانین ئەنجامى بدەین؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چۆن شەو نوێژ کردنمان لا ئاسان بێت و بتوانین ئەنجامى بدەین؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

1- پێش نووستن دەست نوێژ بگرەو نییەتی ئەوەت هەبێت ‏كە هەلسیت بۆ شەونوێژ، چونكە ئەوەتا یەكێك لەهاوەڵان ‏دەفەرمووێت: بەڕاستی من بەتەمای پاداشتی نووستنەكەمم ‏هەروەكو چۆن بەتەمای شەونوێژەكەمم.‏
‏2- نییەتی ئەوەت هەبێت لەنووستنەكەت كەوا پشوویەك ‏وەربگریت بۆ ئەوەی بتوانێ‌ هەستیت بۆ شەونوێژ ئەوا پاداشت ‏لەسەر نووستنەكەشت وەردەگریت.‏
‏3- زیكری خوا بكە كاتێك لەخەو هەڵدەسیت، لە (عبادە بن ‏الصامت) - خوای لێ ڕازی بێت – هاتووە كە پێغەمبەری خوا ‏‏ ‏فەرموویەتی: " مَنْ تَعَارَّ مِنْ اللَّيْلِ ِ "، واتە: هەركەسێك شەو لەخەو ‏هەستاو ووتی: [لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ، الْحَمْدُ لِلَّهِ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَلَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَاللَّهُ أَكْبَرُ وَلَا حَوْلَ وَلَا قُوَّةَ إِلَّا بِاللَّهِ الْعَلِيُّ الْعَظِيمُ، ثُمَّ قَالَ: اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي أَوْ دَعَا أسْتُجِيبَ لَهُ، فَإِنْ تَوَضَّأَ وَصَلَّى قُبِلَتْ صَلَاتُهُ ] ( البخاري)، ئینجا ووتی: خوایە ‏گیان لەتاوانەكانم خۆشبە، یاخود نزای كرد ئەوا نزاكەی وەرگیراوە ‏، وە ئەگەر دەست نوێژی گرت و نوێژی كرد ئەوا نوێژەكەی ‏وەرگیراوە. هەروەها لە(أبو هریرە) – خوا لێی ڕازی بێت - كە ‏پێغەمبەری خوا ‏‏ فەرموویەتی: "إذا استيقظ أحدكم فليقل الحمد الله الذي عافاني في جسدي، ورد علي روحي، وأذن لي بذكره "‏ رواه الحاكم وصححه ووافقه الذهبي والألباني في الكلم الطيب. ‏، واتە ‏‏: هەر كەسێكتان لەخەو هەستا بابڵێت:" الحمد الله الذي عافاني في جسدي، ورد علي روحي، وأذن لي بذكره " ‏
‏ 4- كاتێك لەخەو هەڵدەسیت سیواك بكە، چونكە لە ‏پێغەمبەری خوا ‏‏ جێگیر بووە كە دەم و ددانی بەسیواك پاك ‏دەكردەوە كاتێك هەڵدەسا لەشەو.‏
‏5- قورئان خوێندنی ناو نوێژەكەت بادەنگت زۆر بەرز نەبێت ‏وە زۆریش نزم نەبێت، واتە: مام ناوەند بێت، چونكە پێغەمبەری ‏خوا ‏‏ بەلای (أبو بكر) – خوا لێی ڕازی بێت – تێ پەڕی كە ‏شەونوێژی دەكرد، دەنگی نزم بوو و پێی فەرموو: هەندێك دەنگت ‏بەرزبكەرەوە، وە بەلای ئیمامی عمریش – خوا لێی ڕازی بێت – ‏تێپەڕی دەنگی بەزر بوو پێی فەرموو: هەندێك دەنگت نزم بكەرەوە.‏
‏6- دواتر ئەوە لەبیروهۆشی خۆتدا ئامادە بكەی كە خوای ‏گەورە دادەبەزێتە ئاسمانی دونیا - دابەزینێك كە شایستەی ‏گەورەیی پەروەردگارە - پاشان خوای گەورە دەفەرمووێت: ئایا ‏كەسێك هەیە داوای لێ‌ خۆش بوون بكات تاوەكو لێی خۆش بم ؟ ئایا ‏كەسێك هەیە بگەڕێتەوە و تەوبە بكات تەوبەی قەبوڵ بكەم ؟ ئایا ‏كەسێك هەیە داوایەكی هەبێت ووڵامی بدەمەوە ؟ ئایا كەسێك هەیە ‏داوای ئەمە بكات و داوای ئەوە بكات ؟! بەتایبەتی لە سێ یەكی ‏كۆتایی شەو.‏
‏7- بیركردنەوە و تێڕامان لەهەموو ئەو ئایەت و زیكرانەی كە ‏دەیخوێنیت، چونكە نوێژ ئەوەندەی قبوڵە كە ئاگات لێی لێ‌ بووە و ‏تێی گەیشتووی.‏
‏8- دەست كردنی نوێژەكەت بەدوو ڕكاتی سووك هەر وەكو ‏چۆن لە پێغەمبەری خوا ‏ ‏ فەرموویەتی: " إِذَا قَامَ أَحَدُكُمْ مِنَ اللَّيْلِ فَلْيَفْتَتِحْ صَلاَتَهُ بِرَكْعَتَيْنِ خَفِيفَتَيْنِ " رواه مسلم ‏ ‏، واتە: ئەگەر كەسێكتان هەستا بۆ ‏شەونوێژ بابەدوو ڕكاتی سووك دەست پێ بكات، لەوانەشە ئەو ‏دوو ڕكات نوێژە بۆ ئەوە بێت سێ‌ گرێ‌ سحراوییەكەی شەیتان ‏بكرێتەوە و بەندە گرجوگۆڵ بكاتەوە بۆ نوێژەكانی تر. ‏

ئامادەکردنى : مامۆستا دارا جبار

سەردان: ٧,٠٣٨ بەش: نوێژە سوننەتەکان