باشە ئاین لە سیستەمى دەسەڵات جیابكرێتەوە باشترە یان نا؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
باشە ئاین لە سیستەمى دەسەڵات جیابكرێتەوە باشترە یان نا؟

بەناوى خواى بەخشندە و میهرەبان

ئایین بۆ ئەوە هاتووە كە لە نێوان مرۆڤایەتیدا پەیڕەو بكرێت و داردگەری پێ بكرێت لە نێوان مرۆڤەكاندا لە ئاستی تاك و كۆمەڵگا و دەوڵەت و دەسەڵاتیشدا بە گشتی بە بێ جیاوازی.
خوای گەورە فەرموویەتی: [فَلاَ وَرَبِّكَ لاَ يُؤْمِنُونَ حَتَّىَ يُحَكِّمُوكَ فِيمَا شَجَرَ بَيْنَهُمْ ثُمَّ لاَ يَجِدُواْ فِي أَنفُسِهِمْ حَرَجًا مِّمَّا قَضَيْتَ وَيُسَلِّمُواْ تَسْلِيمًا] [سورة النساء: (65)] .
واتە: سوێند بە پەروەردگاری تۆ ئەی پێغەمبەر ئیمانیان نى یە تاوەكو تۆ نەكەن بە دادگەر لە نێوانیاندا لە كێشە و ناكۆكیەكانیاندا ئەنجا دڵ گرانیش نەبن بە بڕیارەكەی تۆ و ملكەچ دەبن.
هەروەها فەرموویەی: [وَمَا كَانَ لِمُؤْمِنٍ وَلَا مُؤْمِنَةٍ إِذَا قَضَى اللَّهُ وَرَسُولُهُ أَمْرًا أَن يَكُونَ لَهُمُ الْخِيَرَةُ مِنْ أَمْرِهِمْ وَمَن يَعْصِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ فَقَدْ ضَلَّ ضَلَالًا مُّبِينًا] [سورة الأحزاب: (36)] .
واتە: بۆ هیچ ئیماندارێكی پیاو و ژن نى یە ئەگەر خوا و پێغەمبەرەكەی بڕیارێكیان دا لە سەر شتێك كەوا مافـی هەڵبژاردیان هەبێت هەبێت تێیدا، وە هەركەسێك سەرپێچی خوا و پێغەمبەرەكەی بكات ئەوا گومڕا دەبێت گومڕاییەكی ڕوون و ئاشكرا.
هەروەها فەرموویەی: [إِنِ الْحُكْمُ إِلاَّ لِلّهِ أَمَرَ أَلاَّ تَعْبُدُواْ إِلاَّ إِيَّاهُ ذَلِكَ الدِّينُ الْقَيِّمُ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لاَ يَعْلَمُونَ] [سورة يوسف: (40)] .
واتە: حوكم و دادگەری تەنها بۆ خوایە و خوا فەرمانی كردووە بەوەی كەوا هیچ پەرستراوێك نەپەرسترێت تەنها ئەو نەبێت، ئا ئەوەی دین و بەرنامەی ڕێك و ڕاست بەڵام زۆرینەی خەڵكی نازانن.
هەروەها فەرموویەتى: [وَمَن لَّمْ يَحْكُم بِمَا أَنزَلَ اللّهُ فَأُوْلَئِكَ هُمُ الْكَافِرُونَ] [سورة المائدة: (44)] .
واتە: ئەوەی حوكم و دادوەری بەو بەرنامەیە نەكات كە خوا دایبەزاندووە ئەوانە بێ باوەڕن.
وە دەفەرموێ: [وَمَن لَّمْ يَحْكُم بِمَا أنزَلَ اللّهُ فَأُوْلَئِكَ هُمُ الظَّالِمُونَ ] [سورة المائدة: (45)] .
واتە: ئەوەی حوكم و دادوەری بەو بەرنامەیە نەكات كە خوا دایبەزاندووە ئەوانە ستەمكارن.
وە دەفەرموێ: [وَمَن لَّمْ يَحْكُم بِمَا أَنزَلَ اللّهُ فَأُوْلَئِكَ هُمُ الْفَاسِقُونَ] [سورة المائدة: (47)] .
واتە: ئەوەی حوكم و دادوەری بەو بەرنامەیە نەكات كە خوا دایبەزاندووە ئەوانە تاوانبار و ناپاكن.
كەواتە دەبێت دەسەڵات و سیستەمەكەی تەنها ئایینی پیرۆزی ئیسلام پەیڕەو بكات بۆ ئەوەی كۆمەڵگا بگەیەنێت بە بەختەوەری دونیا و دوا ڕۆژ، وە بە پێچەوانەوە ڕووبەڕووی هەموو ئەو ئایەتانە دەبنەوە.
لە لایەن مامۆستا (محمد عبد الرحمن) ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٣,٠٣٢ بەش: وه‌ڵامى گومانه‌كان