بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان
مەسەلەى جیاوازى تەمەن لەشەرعدا ڕێگر نیە لە هاوسەرگیرى واتە كارێكى دروستە و مرۆڤ ئازادە ئافرەتى گەورە یان منداڵ مارە بكات وە نموونەشمان زۆرە لە جیاوازى تەمەن بۆ نموونە پێغەمبەرى خوا ﷺ تەمەنى 25 ساڵ بوو خەدیجەى مارە كردووە كە بێوەژن و تەمەن چل ساڵیش بووە بەڵام ئەوەندە هەیە سوننەتى پێغەمبەرى خوا ﷺ هانمان دەدات بۆ ئەوەى كێشە كەمبێتەوە و ژیانى هاوسەرگیرى هاوتاو هاوسەنگ بێت كچى تەمەن منداڵ مارە بكەین.
عن جابر بن عبد الله قال تزوجت امرأةً فأتيت النبيَّ ﷺ فقال: (أتزوجت يا جابر؟ فقلت نعم، فقال بكراً أم ثيباً فقلت لا بل ثيباً فقال هلاّ جاريةً تلاعبها و تلاعبُكَ...)رواه البخاري ومسلم والترمذي واللفظ له برقم (1100). واتە: ژنم هێنا و جارێك ڕۆشتم بۆ لاى پێغەمبەرى خوا ﷺ فەرمووى: ئەى جابر ژنت هێناوە وتم بەڵێ فەرمووى كچ یان بێوەژن وتم بێوەژن فەرمووى: ئەى بۆ كچێكى منداڵت نەهێنا یاریت لەگەڵ بكات یارى لەگەڵ بكەى.
بۆ وەڵامى تۆش لە ڕووى شەرعەوە دروستە و كچى منداڵیش باشترە.
لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد) ەوە وەڵام دراوەتەوە