من لە ئەورپا دەژیم لە شوێنێك ئیش دەكەم گۆشتى بەرازى تێدایە ئایا ئیشكردن لەو شوێنەدا حەلاڵە یان نا؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
من لە ئەورپا دەژیم لە شوێنێك ئیش دەكەم گۆشتى بەرازى تێدایە ئایا ئیشكردن لەو شوێنەدا حەلاڵە یان نا؟

بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان 

زانراوە لەشەرعدا وە لاى هەموو موسڵمانانیش گۆشتى بەراز حەرامە چ خواردنى وە چ فرۆشتنى جا كاركردن لەو شوێنەدا كە حەرامى تیادا دەخورێت یان دەفرۆشرێت وە تۆش پێشكەشى دەكەى یان قاپەكان دەشۆیت یان هەرجۆرە هاریكارییەت دەكەیت لەسەر ئەو حەرامە بەڵگەى حەرامێتى ئەو كارەى تۆ ئەوەیە خواى گەورە دەفەرموێ: { وَتَعَاوَنُواْ عَلَى الْبرِّ وَالتَّقْوَى وَلاَ تَعَاوَنُواْ عَلَى الإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ } سورة المائدة(2). واتە: یارمەتى و هاریكار یەكتر بكەن لە چاكە و ترسى خوادا وە یارمەتى یەكتر مەدەن لەسەر تاوانكردن و دوژمنایەتى.
ئەمەش قاعیدەیەكى گەورەى كارپێكراوە لەشەرعدا وەك قەدەغەكردنى فرۆشتنى ترێ بەكەسێك بیكات بە ئارەق وە فرۆشتنى چەك و تەقەمەنى لەكاتى شەڕ و شۆڕ لە نێوان موسڵماناندا وە نەدوراندنى جلوبەرگى ستەمكار هەموو ئەمانە لەبەر بەشدار نەبوو لەتاوانى بكەرەكانیدا.
لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد)ە وە وەڵام دراوەتەوە

تەماشاى ئەمەش بکە 

بۆچی خوای گە‌ورە گۆشتی بە‌رازی حە‌رام كردوە ؟ حیكمەتەكەی چیە ‌؟

سەردان: ٣,٥١٧ بەش: کار و بازرگانی