چۆنێتى خۆپاراستن لە کەسانى چاوپیس؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چۆنێتى خۆپاراستن لە کەسانى چاوپیس؟

خۆپاراستن لە چاو پیسی
پەیامبەری خوا  دەفەرموێ: (العين حق) رواه مسلم
واته : چاوپیسی حەق و ڕاستیە و بوونی هەیە .
شێخ ابن عسیمین بەڕەحمەت بێ دەفەرموێ:
(...چاوپیسی ڕاستە و بوونی هەیە و واقیع وژیانی ڕۆژانە شایەتی بوونی دەدا. چاوپیسی ئاماژەیە بۆ دەرچوونی شتێک لە کەسێکی حەسودەوە کە حەسودی بە کەسانێک دەبات بەو نیعمەت و بەخششەی کە خواى گەورە بەفەزڵ و بەخشندەیی خۆی پێی بەخشیون ـ چاوپیس ـ کەسێکی خراپە و نایەوێ کەسەکان چێژ ببینن لە بەخششەکانی خوداـ کە هەرکات نیعمەت و بەخششێکی لە نیعمەتەکانی بینی کە لەلایەن خواى گەورەوە دراوە بەکەسێ ئەوا ئەو حەسودیەی کەلەناخیدایە دەریدەکات هەتا کاردەکاتە کەسی چاولێدراو .
چۆنێتى خۆپاراستن لە چاوپیس
یەکەم : بۆ کەسى چاوپیس
ڕێگەی ڕزگاربوون لە چاوپیسی لەلایەن کەسی چاوپیسەوە ئەوەیە کە کەسێکی بینی نیعمەت و بەخششێکی خوای پێدراوە دوعای بەرەکەتی بۆ بکات و بڵێ خوایە بەرەکەت بڕژێنی بەسەر فڵان کەسدا یاخود هەر ووتەیەکی تر کەنفس و ڕۆحی پێی دڵنیا و ئارام بکاتەوە و حەسودیەکەی بنبڕ بکات و حەسودی پێ نەبات ـ
دووەم : بۆ کەسێ کە بترسێ چاوى لێ بدرێ
چارەسەرەکەی ئەوەیە کە زیکرەکانی بەیانیان و ئێواران زۆر بخوێنێ کەهاتوون لەو بارەوە وەک (آیۃ الکرسی و سورەتی الاخلاص و قل اعوذ برب الفلق و قل اعوذ برب الناس ) یان هەر دوعا و زیکرێ کە له سونەتدا لەو بارەوە هاتبێ کە ئەمەش چارەسەرە بۆ خۆپاراستن لە چاوپیسی پێش تووش بوون بە حەسودی و چاوپیسی ـ

ستافى وەڵامەکان

سەردان: ١٣,٧٦١ بەش: دوعا و پاڕانه‌وه‌