هۆکارەکانى چەند بارە بوونەوەى بومەلەرزە چیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
هۆکارەکانى چەند بارە بوونەوەى بومەلەرزە چیە؟

بێگومان لەم ڕۆژانەی ڕابردوو چەند جارێک بومەلەرزە دووبارە بۆتەوە
جا ئەمە شتێک نیە کە پێغەمبەری خوا ئاماژەی بۆ نەکردبێت وە لە ئیسلامدا باسی لەسەر نەکرابێت
لە (فەرمودەى صحیح)دا پێغەمبەری خوا﴿ﷺ﴾فەرموویەتی: [ لا تقومُ الساعةُ حتى يُقْبَضَ العِلْمُ ، وتَكْثُرُ الزلازلُ ، ويَتقاربُ الزمانُ ، وتظهرُ الفِتَنُ ، ويكثُرُ الهَرَجُ ، وهو القَتْلُ القَتْلُ ، حتى يكثُرَ فيكم المالُ فيَفيضُ ]
واتە:- ڕۆژی دوایی نایەت ھەتا زانست ھەڵدەگیرێت ،وە بومەلەرزە زۆردەبێت ، وەكات نزیك دەبێتەوە ، وە فیتنە دەردەكەوێت ، ھەرەج زۆردەبێت:كە مردنە مردن ،
ھەتا ماڵ لەناویاندا زۆر دەبێت.
(لاتقوم الساعة)ڕۆژی دوای نایات، دونیا کۆتای نایات دونیا خراپ نابێت تاوەکو پێش ئەوە چەند نیشانەیەک نەبینن
(حتی یقبض العلم) علمی شەرعی کەم دەبێت ،زانستی شەرعی وردە وردە هەڵدەگیرێتەوەو کەم دەبێت، بەوە نییە جامیعات و خوێندنگە و مەدرەسەو پەیمانگای و شتی زۆر هەیە نا بەوە نییە ، ئەمانە هەیە بەڵام تەماشا دەکەین دکتۆری جامیعەیە وەکو پێویست نازانێت خوا پەرستی بکات قورئانی بدەیتێ وەکو پێویست نازانێت بیخوێنێتەوە ، بە ﴿الم﴾ دەڵێت ئەلەم مامۆستایەکی زانکۆیە ، مامۆستای ناوەندی و دواناوەندییە دەڵێت ئەلەم نازانێت بڵێت ﴿الم﴾ قورئان نازانێت بخوێنێتەوە چ جای حاڵی بوون و تێگەیشتنی ، ئەمڕۆ موسڵمانێکی عەرەب پرسیارێکی کرد وتی مامۆستا ئێمە لە قورئان هیچ حاڵی نابین !
تۆ عەرەبی لە قورئان حاڵی نەبیت ئەی کوردێک بڵێ چی !!
جا مەبەستم علم کەم بۆتەوە ، بۆ چونکە گرینگی بە زانستی شەرعی نادەین .
(وتکثر الزلازل) وە بومەلەرزە زۆر دەبێت .
(یتقارب الزمان) وە زەمان و کات نزیک دەبێتەوە ،چۆن کات نزیک دەبێتەوە؟ ئەوەتا بەهۆی مۆبایلەوە کات نزیک بۆتەوە جاران کە تۆ نامەیەکت لێرەوە ناردبا بۆ ئەمریکا بە چی دەگەیشت ئەو نامەیە چەنێکی دەویست تا بگات ، بەڵام ئێستا بە یەک پەنجەنان بە مۆبایلەکەت یان تەلەفۆنەکەتدا یەکسەر لەگەڵ ئەمریکا قسە دەکەیت.
کەواتە زەمان نزیک بۆتەوە ، بۆنمونە کە بتویستایە سەفەربکەی لە عیـٚڕاقەوە یان لە کوردستانەوە بۆ حەج بڕۆی بۆ مەککە چەنێکی دەویست باپیرانمان چەنێکیان پێچووە تاوەکو گەیشتونەتە حەج ، ئەی ئێستا سواری تەیارەیەک بە لە سلێمانییە بە دووسەعات و نیو دەگەیتە جدە ـ دەگەیتە مەککە .
کەواتە زەمان نزیک بۆتەوە ، سواری سەیارەیەک دەبی لە سلێمانییەوە بۆ هەولێر بە سێ سەعات ، کاتی خۆی بە پێ یان بە سواری وڵاغ زۆری ویستوە تا گەیشتوون .
کەواتە نیشانەی یەکەم(يقبض العلم):- هاتوە کەعلمی شەرعی کەم بۆتەوە ،
دووەمیان(تكثر الزلازل):- بوومەلەرزە زۆر بووە ئەوەتا بە چاوی خۆمان دەیبینین ،
سێیەمیان(ویتقارب الزمان):- زەمان نزیک بۆتەوە هاتۆتەوە یەک
وە مانایەکی تری (یتقارب زمان)ئەوەیە کە کات بەرەکەتی تێدا نەماوە ، ساڵ دەڕووا وادەزانی مانگێک ڕۆی ، مانگ دەڕوا وادەزانی هەفتەیەک ڕۆی ، شەو ڕۆژێک دەڕوا وادەزانی سەعاێک بوو.
کەواتە پێویستە هەریەکێک لە ئێمە پرسیار لەخۆمان بکەین ئایا من ئەمڕۆ چیم کرد فریای چی کەوتم ییکەم ... وادەکەین ڕۆژ تەواو بوە .
وە چوارەم (وتظهر الفتن):
فیتنەو ئاشوب و ئاژاوەو دووبەرەکی و ناکۆکی زۆر دەبێت لە نێوان موسڵمانان، ئەوەتا ئەمڕۆ دەیبینین لە یەك شاری موسڵماناندا بۆ نموونە با باسی شاری سلێمانی بکەین یان هەولێر یان دهۆك یان کەرکوک چەن حیزبی تێدایە هەمووشی دەڵێ موسڵمانم هەندێکی بەناوی ئیسلامی وه هەندێکی بەناوی عەلمانی فیتەن زۆر بووە ناکۆکی زۆر بووە .
وەئەخیر نیشانە
پێنجەم(ويكثر الهرج وهو القتل):-کوشتار زۆر دەبێ لە ناوتان وەک لەئێستادا شەوێک نییە کە دەنگوباس نەخوێنێتەوە لەفڵان شوێن تەقینەوەیە کرا ئەوەندە مرد لەفڵان شوێن ئەوەندەی ترکوژرا لەفڵان شوێن ئەوەندەی تر لە ناوبرا، جا بەهەر وەسیلەیەک بێت ،ئەمانە کۆمەڵێک نیشانەی ئەخیری زەمانن.
کەواتە صدق رسول الله ئەمە خۆی لە خۆیدا یەکێکە لە بەڵگەی پێغەمبەرایەتی پێغەمبەر پێغەمبەرێک کە هەزارو چوارسەت و ئەوەندە ساڵ پێش ئێستا چۆن زانی زەمەن ئاوا نزیک دەبێتەوە ئەگەر وەحی نەبێ و رسولی خوا نەبێت لەلایەن خواوە پێی نەوترابێت چۆن زانی کات ئاوا نزیک دەبێتەوە ،چۆن زانی کوشتار زۆر دەبێت ،چۆن زانی زانستی شەرعی کەم دەبێت لە کاتێکدا ئەو هەموو جامیعةیە دەکرێتەوە ئەو هەموو خوێندنگایە هەیە ئەو هەموو شەهادەدارە هەیە ،کەچی ڕۆژ لەدوای ڕۆژ علمی شەرعی لە کەمبوون دایە لای خەڵک .
وەهەروەها فیتەن و ئاشووب و ئاژاوە فەرمووی زۆر دەبێت ئەوەتا زۆر بووە بەڕاستی. ئەمانە هەمووی نیشانەی ئاخیر زەمانە وە هەمووشی کەمتەرخەمی خۆمانی تێدایە ،کەمبوونەوەی علم کەمتەرخەمی خۆمانی تێدایە ،باوک ئامادەیە منداڵەکەی بنێرێت شەش ساڵ خوێندنی سەرەتایی بخوێنێت بەڵام ئامادە نییە پێی بڵێ شەش ڕۆژ قورئان بخوێنە دواترشەش ساڵ خوێندنی ناوەندی و دواناوەندی دوای چوار ساڵی تریش زانکۆ ، واتە شانزە ساڵ مناڵەکەی دەنێرێ بۆ خوێندن وە مەسرەفی لێدەکات بەس بۆ چی ؟
لە قسمی کوردی تەخەروجی کرد ، ئێ چی فێربوو ئەو مناڵەی تۆ شانزە ساڵە دەخوێنێ ؟ والله ی بۆتە مامۆستای کوردی ئێ خۆی کوردە!! شانزە ساڵ خوێندی بۆ ئەوەی ببێتە مامۆستای کوردی.
یان عربی یان ئینگلیزی ،یەعنی شانزە ساڵ ئەو مناڵەی تۆ خەریکی خوێندنە مەسرەفی لێدەکەی ماندووبوون مەشەقەت ناڕەحەتی مەسرەفی حوکمەت مامۆستا بۆ تەرخانکردن کۆمەڵێک وەزارەت.....هتد والله کوڕەکەمان بووە مامۆستای ئینگلیزی ،لەکاتێکدا صەحابەی وا هەبووە(ڕەزای خوای گەورەی لێبێت) پێغەمبەری خوا بەهۆی ئەوەی جگە لەزمانی عربی زمانی تری نەدەزانی،تەرخانی کرد بۆ ئەوەی فێری زمانی عەرەبی بێت تا ئەو نامانەی بۆ بخوێنێتەوە کە بەدەیتی دەگەیشتن و بەزمانی عیبری نوسرابوون ، ئەوصحابەیەش تەنها بە پانزە(15)ڕۆژ فێری زمانەکە بوو!.
ئەمڕۆ کەسێ کە موسڵمانێکی کوردە بۆنموونە دەچێتە ئەورووپا دوو سێ مانگ لەوێ دەبێ فێری زمانی ئەو وڵاتە دەبێت ، کەچی ئێمە ئەم سیلسیلە و نیزامی پەروەردەو خوێندنەی ئێمە ساڵانێکی زۆر بەڵام کە نەتیجەکەی دەبینی ئەمە تەخەرووجی کرد ئێ چی فێربوو ،چییە ئێستا ؟؟
لە ئمووری دینەکەی نەک شانزە ساڵ بەڵکو شانزە سەعاتی تەرخان نەکردوە بۆ ئەوەی لەو قورئانە شارەزابێت.
کەواتە کەمتەرخەمی خۆمانە،وە هەروەها فیتەن وئاشوب و ناکۆکی و دووبەرەکی.. هەرهەمووی سوڵتەی دەوێ دەسەڵاتی دەوێ کورسی دەوێ پارەی دەوێ میللەتی دەوێ ئەمەش ئاشووب زۆر دەکات وە نەتیجەکەشی ویکثر الهرج القتل القتل واتە کوشتار زیاد دەبێ ،وە بومەلەرزەش هۆکاری سەرەکی تاوانی عەبدەکانە.
وەلە حەدیسی تردا پێغەمبەری خوا فەرموویەی:-ئومەتی من ئومەتێکی مەرحومە خوای گەورە سزاو عەزابیان بۆ هەڵناگرێ بۆ ڕۆژی دوای، لە دونیادا بەهۆی نەخۆشی و زلزال پاکیان دەکاتەوە.
وەئینسانی ئیماندار ئەگەر بومەلەرزە لێیبدات و لەناوی ببات ئەوە إن شاء الله شەهیدە بۆتە مایەی پاککەرەوەی إن شاء الله ،بەڵام بەعام وەک دەبینین ئەو شارانەی کە بوومەلەرزەی تێدا بەهێزە لە ترس و دڵە ڕاوکێ دان و ئیسراحەتیان نییە ئەمەش هۆکاری سەرەکی تاوانی خەڵکە ...
ـ وەپێویستە بگەڕێینەوە بۆلای خوای پەروەردگار تەوبەبکەین خوای گەورە ئیسڵاحی حاڵمان کاو کارمان بۆ باش کات .

دکتۆر عبداللطیف أحمد

سەردان: ٥,٨٨٤ بەش: هەمەجۆر