چۆن ووشەى(لا إله إلا الله) هەموو جۆرەكانى یەكخواپەرستى (توحید) لە خۆدەگرێـت؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چۆن ووشەى(لا إله إلا الله) هەموو جۆرەكانى یەكخواپەرستى (توحید) لە خۆدەگرێـت؟
پرسیار:

چۆن ووشەى(لا إله إلا الله) هەموو جۆرەكانى یەكخواپەرستى (توحید) لە خۆدەگرێـت؟

ئەم وشەیە هەموو جۆرەكانى توحید لەخۆدەگرێت، ئەوەش بە (التضمن) یان بە (بالالتزام)، ئەوەش كاتێك كە بێژەرى (لا إله إلا الله) ئەم ووشەیە دەڵێت ڕاستەوخۆ ئەوە بە مێشكدا دێت كە مەبەست لێى توحیدى خواپەرستیە كەبە – ئولوهیە- ناودەبرێت وە ئەوەش توحیدى پەروەردگارێتى لە خۆدەگرێت كەبە – ربوبیە- ناودەبرێت، چونكە هیچ كەس خوا ناپەرستێت مەگەر دان نەنێت بە پەروەردگارێتی ئەودا، بەهەمان شێوەش توحیدى ناو وسیفاتەكان، چونكە مرۆڤ پەرستش ناكات بۆ هیچ شتێك مەگەر نەزانێت كە شایستەى پەرستنە و كۆمەڵێك ناو وسیفاتى وەهاى هەیە كە شایەنى پەرستشە، هەربۆیە پێغەمبەر إبراهیم بەباوكى ووت: (يَا أَبَتِ لِمَ تَعْبُدُ مَا لا يَسْمَعُ وَلا يُبْصِرُ وَلا يُغْنِي عَنْكَ شَيْئاً)(مريم: الآية42) واتە: ئەى باوكى خۆم لەبەر چى بتانێك دەپەرەستى كە نەدەبیستن و نەش دەبینن ، و نەش جگە لەخواى پەروەردگار تواناى ڕەتكردنەوەى هیچ شتێكیان هەیە لێت ؟! . جا بۆیە توحیدى عیبادەت هەردوو جۆرەكەى ترى توحید لەخۆدەگرێت كە ربوبیە و ئەسماء   و صیفاتە.
 سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –

سەردان: ١,٩٥١ بەش: باوەڕبون بە خوا