حوکم و ئاداب و پاداشت و حیکمەتەکانى ڕۆژووی شەشەڵان: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکم و ئاداب و پاداشت و حیکمەتەکانى ڕۆژووی شەشەڵان
پرسیار:

ئایا حوکم و پاداشت و حیکمەتى ڕۆژووی شەشەڵان چییە؟

پوختەى حوکم و ئاداب و پاداشت و حیکمەتەکانى ڕۆژووی شەشەڵان
1. حوکمى ڕۆژووی شەشەڵان

ڕۆژوو گرتنى شەش ڕۆژ لە مانگی شەووال (شەشەڵان) سوننەتە و واجب نیە .

2. پاداشتى 
پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ فه‌رموویه‌تی: هه‌ركه‌سێك مانگی ڕه‌مه‌زان به‌ڕۆژووبێت و پاشان شه‌ش ڕۆژ له‌مانگی شه‌ووال بگرێت وه‌كو ئه‌وه‌وایه‌ساڵه‌كه‌هه‌مووی به‌ڕۆژوو بووبێت.

3. حیکمەت و سووده‌كانی
أ. شەشەڵان  لەگەڵ مانگی ڕەمەزان بەتەواوی پاداشتی ساڵێکی بەڕۆژووبونی هەیە .
ب. کەموکوڕی و ناتەواوی لەڕۆژووی فەرز تەواو و کامل دەکات  .
ج. بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان قەبوڵ بووە.

4. چۆنێتی ڕۆژوو گرتنی شەشەڵان و کاتى دەست پێ کردنی
ڕۆژووی شەشەلان لە ڕۆژێک دواى جەژنى ڕەمەزان دەست پێ دەکات و دروسته ‌به‌سه‌ر یه‌كه‌وه‌ یان به‌جیا جیا بگرێت به‌پێی ئه‌وه‌ی بۆی ئاسانه‌ و بۆى دەگونجێ و مەرج نیە هەمووی بەسەر یەکەوە بگرێت ، بەڵام باشتر وایە پەلەی لێ بکرێت نەکا ڕێگرییەک بێتە پێش .

5. نییەت لە ڕۆژوی شەشەڵان
ڕۆژووی شەشەڵان بەستراوەتەوە بەڕۆژووی ڕەمەزانەوە ، بۆیە گەر کەسێک نیەت نەهێنێت لەشەودا و تەنها لە کاتى نیوەڕۆدا نیەت بهێنێ ئەوا ڕۆژووەکەى دروستە بەڵام پاداشتى تەواوی بۆ نانوسرێت .

6. قەرزی ڕەمەزان لە پێشترە لە ڕۆژووی شەشەڵان
ئەو کەسەى قەرزی ڕەمەزانى لەسەرە باشتر و چاکتر وایە سەرەتا قەرزەکە بگرێتەوە ، بەڵام گەر بۆى نەکرا ئەوا دەتوانێ سەرەتا شەشەڵانەکە بگرێت پاشان لە کاتی تردا قەرزەکانى بگرێتەوە .

7. قەزری ڕەمەزان و شەشەڵان بە یەک نییەت
 دروست نییه‌ قه‌رزی ڕۆژووی ڕه‌مه‌زان و شه‌شه‌ڵان به‌یه‌ك نییه‌ت بهێنرێت .

8. شەشەڵان و ڕۆژە سوننەتەکان بە یەک نییەت
 دروسته‌ به‌یه‌ك نییه‌ت ڕۆژووی دوو شه‌ممه‌ و پێنج شه‌ممه‌ یاخود ڕۆژه‌سپییه‌كان بگیرێت له‌گه‌ڵ ڕۆژووی شه‌شه‌ڵان، ئومێد ده‌كرێت پاداشتی هه‌ردووكی ده‌ست بكه‌وێت.

سەردان: ١,٦٢٠ بەش: