حوکمى یاری كردن بەزارو تاوڵەو شەترەنج: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمى یاری كردن بەزارو تاوڵەو شەترەنج

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
زۆربەی یاریە بڵاوەكان‌و بەكارهاتووەكانی ناو خەڵكی پڕیەتی لە شتی حەرام‌و ‏قەدەغەكراو، لەوانە یاری كردنە بە« نەرد – زار »كە لە زۆربەی یارێكاندا بەكاردێ، ‏وەكو لە یاری تاوڵە‌و جگە لە تاوڵەشدا دەبینرێ‌.‏
‏ وە پێغەمبەر ‏ وریای كردوینەتەوە كە توخنی ئەم « نەرد»ە نەكەوین، چونكە ‏دەرگای قوماردەكاتەوە‌و مرۆڤ پەلكێش دەكات بەرەو قومار. هەروەك دەفەرمووێ :‏
‏‏« مَنْ لَعِبَ بِالنَّرْدَشِيرِ فَكَأَنَّمَا صَبَغَ يَدَهُ فِي لَحْمِ خِنْزِيرٍ وَدَمِهِ ». رواه مسلم 4/1770‏
‏ واتە: « هەركەسێ یاری بكات بە(نەرد- زار) ئەوا وەكو ئەوەوایە دەستی ڕەنگ ‏كردبێ لەخوێن وگۆشتی بەرازدا »
‏«أبوموسی» لە پێغەمبەرەوە‏ ‏‏ دەیگێرێتەوە كە فەرموویەتی:‏
‏‏«مَنْ لَعِبَ بِالنَّرْدِ فَقَدْ عَصَى اللَّهَ وَرَسُولَهُ ». رواه الإمام أحمد 4/394 وهو في صحيح الجامع 6505 ‏‏.‏
‏ واتە: « هەركەسێ یاری بكات بە(نەرد –زار) ئەوا لە فەرمانی خواو ‏پێغەمبەرەكەی ‏‏ یاخی بووە »

سەیرى ئەمەش بکە 

خۆ خەریك كردن بە دۆمینە و شەترەنج باشه یا سەیركردنى ناموسى موسڵمانان ؟

سەردان: ٦,٩٤٨ بەش: تاوانه‌كان